میدیاکانی ئێران: ١٩ بەنداو لە لێواری وشکبوونەوەدان بە تەواوی
میدیاکانی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند ١٩ بەنداو لەسەر وشکبوونەوەی تەواون و کەمتر لە پێنج لەسەدی ئاویان ماوە. هەروەها ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سپای ترۆریستی پاستاران، ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەردا، تەنها هەشت بەنداو لەم دۆخەدا بوون و لە کەمتر لە دوو حەوتودا، ژمارەی بەنداوە لەسەر لەناوچووەکان زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەنداوەکانی فریمان، کریت، دۆستی، بار و تەڕەق لە حەوزی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات، بەنداوەکانی بارزۆ، ووشمگیر، دانشمند، لار و ئالاک لە حەوزی ئەترەک و باکوور، بەنداوەکانی ڕووبار، تەنگاب و ئیستقلال لە حەوزی زوهره و باشوور، بەنداوەکانی عەباسئابادلیکه و بانە لە حەوزی کەرخه و ڕۆژاوا، بەنداوی قوریچای لە حەوزی ئاراس و بەنداوەکانی ئایدۆغموش، سپیدروود و سەنگەسییاه لە حەوزی سپیدروود ئێستا هەموویان کەمتر لە پێنج لەسەدی ئاویان ماوە.