ئه‌حمه‌د شه‌رع بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، واشنتن و له‌نده‌ن له لیستی تیرۆر ده‌رهێنرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا، بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه و ڕێكه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن.تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریە له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه، شه‌رع سه‌ردانی كۆشكی سپی ده‌كات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ پەیوەستبون بە هاوپەیمانی دژ بە داعش.