لاڤرۆڤ: ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكەین
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكانی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی، بەگوێرەی فەرمانی سەرۆكی ئەو وڵاتە. دەشڵێت، "هیچ ڕونكردنەوەیەكمان لە واشنتنەوە پێ نەگەشتوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانیان".
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی "تاس"، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاندوە، كار بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا دەكرێت كە حەوتویی ڕابردو دەرچو، و بڕیاریدا بە ئامادەكردنی پێشنیارەكان سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ڕوسیا.