چەندین فڕۆکەخانەی گەورەی ئەمریکا بەهۆی کەمکردنەوەی 4%ـی گەشتەکان و کەمی کارمەندەوە گەشتەکانیان دواکەوتوون یان هەڵوەشاونەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری ئەمریکا دروست کردووە.ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی کارمەندەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لە سێ فڕۆکەخانەی گەورەی شاری نیویۆرک دواخراون.بۆ کەمکردنەوەی 4%ـی گەشتەکانی 40 فڕۆکەخانەی گەورەی ئەمریکا، کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەی ئەمریکی ئەمڕۆ ناچاربوون ژمارەیەک لە گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە.بەپێی داتاکان لە نێوان ڕۆژی هەینی بۆ ڕۆژی یەکشەممە، هەزار و 700 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە.