لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری ئەمەریکا، ڕایگەیاند، تاوەکو حەماس چەکدار بێت، بوونی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مەحاڵە، پیداگریشی کردەوە هەر هەوڵێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، ڕاستەوخۆ بەندە بە چەکداماڵینی ئەو گرووپەوە.لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سکای نیوز عەرەبی"، گراهام ڕوونیکردەوە، هیچ ئاماژەیەک نابینێت بۆ ئامادەیی حەماس بۆ دەستبەرداربوون لە چەک و وتی: "خۆزگە حەماس چەکەکانی ڕادەست بکردایە، بەڵام هیچ هەوڵێکیان لەو پێناوەدا نابینم، بەڵکو هەوڵی دووبارە خۆچەککردنەوە و بنیاتنانەوەی هێزیان دەدەن."