ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
واشنتن لە پلانیدایە لە دوو سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی یەک ملیۆن درۆن بکڕێت، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش هۆەکەی بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین دەگێڕێتەوە.
ساڵانە ئەمریکا نزیکەی 50 هەزار درۆن لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەکڕێت بەڵام بەهۆی ڕۆڵی درۆنەکان لە یەکلاییکردنەوەی دواهەمین جەنگەکانی ناوچەکە، ئیدارەی ترەمپ بڕیاریداوە ڕێژەی کڕینی درۆنەکان زیاد بکات.دانیال دریسکۆڵ، بەرپرسی سوپای ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "پلانمان هەیە لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا لانیکەم یەک ملیۆن درۆن بکڕین، هەروەها لە ساڵانی دواتردا ساڵانە لە یەک ملیۆنەوە تا چەند ملیۆنێک درۆن دەکڕین و ئەرکی منە ئەمریکا بۆ جەنگی داهاتوو ئامادە بکەم".