سەدان خێزانی عێراقی و سووری کەمپی هۆلیان بەجێهێشتووە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی ئۆکتوبری ڕابردوودا، 292 خێزانی عێراقی و سووری کەمپی هۆلیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریە
بەجێهێشتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریەدا دێت.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئامانجی ئەم بەرنامەیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و باشترکردنی دۆخی مرۆییە لە کەمپەکاندا، هەروەها ڕادەستکردنەوەی خێزانی چەکدارانی داعشە بە وڵاتەکانیان.