ڕێپێوان و ناڕەزایەتی پەرستاران و کارمەندانی پزیشکیی مەشهەد
١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی لە نەخۆشخانەی قائم لە مەشهەد بێدەنگیی خۆیان شکاند.ئەوان كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، چونکە بەڵێنەکان جێبەجێ نەکران و مافەکانیان دواکەوتووە و جیاکارییش خەریکە دەیانچەوسێنێتەوە. ئەوانەی لە سەردەمی کۆرۆنادا شەو و ڕۆژیان نەبوو، ئێستا دەبێت هاوار بۆ مافەکانیان بكەن.