بەپێی سەرچاوەکان ، هێزە بەکریگیراوەکانی ڕژیمی ئێران هانیه شەریعەتی ڕوودپشتی، یاریزانی تایکواندۆ و ڕاهێنەری ژیمناستیکی دانیشتووی تاران، بەبیانوی ئەنجامدانی نمایشی لەسەر شەقام بە جلوبەرگێک لە حکومەت پێی پەسەند نیە، گیراوە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە تاران ئێوارەی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەر شەریعەتیان گرتوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.سەرچاوەکان ڕایەنگەیاندوە "گیرانی ئەو وەرزشکارە بەهۆی ئەنجامدانی نمایشی لەسەر شەقام بووە و بیانوی "ڕەچاونەکردنی یاساکانی پۆشاک لە شوێنە گشتییەکان لە کاتی ئەنجامدانی نمایشەکان" ڕاگەیندراوە. "لە حەوتووەکانی ڕابردوودا، بەرپرسانی ڕژیمی ئێران پیداگریان لەسەر پێویستیی توندکردنەوەی سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ کردووەتەوە.