تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو 8 کوژراوی لێکەوتەوە
بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێزی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نیودلهی پایتەختی هیندستان، بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 8 کەس و برینداربوونی 19 کەسی دیکە.پۆلیس راگەیێندراوێکی سەرەتایی بڵاوکردەوە.پۆلیس وردەکاریی لەبارەی هۆی و سرووشتی تەقینەوەکە نەداوە، بەڵام ڕایگەیاند کە تیمەکانی بەڵگەی تاوان و یەکەکانی دژەتیرۆر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە. تەقینەوەکە لە ئێوارەدا روویدا، کە هاوکاتە لەگەڵ کاتی گەڕانەوەی هاووڵاتییان لە کارەکانیان و گەیشتن بە لووتکەی قەرەباڵخیی هاتووچۆ. رووداوەکە لە نزیک وێستگەیەکی میترۆ لە گەڕەکی دلهی کۆن روویدا، کە بە بازاڕە میللییەکانی و کوچە تەسکەکانی ناسراوە.