دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە کەناڵی بی بی سی دەکات
سەرۆکی ئەمەریکا بە هۆی دەستکاریکردنی لێدوانێکی لەلایەن کەناڵی بی بی سی بەریتانییەوە، هەڕەشەی گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی لەو کەناڵە دەکات.میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی گەیاندووەتە کەناڵی بی بی سی و تێیدا داوای کردووە کەناڵەکە بە زووترین کات ئەو چەواشەکارییە ڕاست بکاتەوە کە بەرانبەری کردوویەتی ئەگەر نا ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.