ترەمپ: کۆتایی بە داخستنی حکومەتی ئەمریکا دێنین
دوای زیاتر لە 40 ڕۆژ لە داخستنی حکومەتی ئەمریکا، ئێستا لە هەردوو لایەنی دیموکراتەکان و سەرۆکی ئەمریکاوە ئاماژەی ئەرێنی هەن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە، کە زۆربەی دامەزراوەکانی وڵاتەکەی ئیفلیج کردووە.بەگوێرەی پێگەی ئەکسیۆس، دیموکراتەکانی ناو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەک ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە داخستنی حکومەت بهێنن. لانیکەم 10 سیناتۆری دیموکرات ئامادەن پشتگیری لە پرۆژەیەک بکەن کە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن بودجە بۆ حکومەتی فیدراڵی دابین دەکات و ڕەنگە ڕێککەوتن لەسەر بودجەی چاودێریی تەندروستیش لەخۆبگرێت.