گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی کەرتی سێیەمی پارس باشوور لە دژی جیاکاری و نادادپەروەری لە مووچەدا
بەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٠٢٥، سەدان کرێکار و هێزی کەرتی سێیەمی کارگێڕی لە پاڵاوگەكانی پارس باشوور، لەبەردەم باڵەخانەی ستادی کۆمەڵگەی گازی پارس باشووردا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە کرێکارییەکان، ناڕازییان دژی جیاکاری لە پێدانی مووچە و نادادپەروەری مووچە لە نێوان هێزە فەرمی، گرێبەست و کەرتی سێیەمدا بوون و داوای چاکسازی لە سیستمی پێدانی مووچە، جێبەجێکردنی پلانی یەکسانکردنی مووچەکان و باشترکردنی هەلومەرجی کاریان کرد.گردبووەکان دروشمی پشتیوانی لە یەکسانی مووچەییان وتەوە و پیداگریاند کردەوە کە تا بەدیهاتنی داواکارییەکانیان، بە ناڕەزایەتییە سەندیکاییەکان بەردەوام دەبن.