بەپێی ڕاپۆرتەکان لە تەشکیلاتی ناوخۆ کە بە خەباتمێدیا گەیشتووه، حەسەن بەهاری، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەقز، پاش دەست بەسەردا گرتنی مڵک و ماڵی لەلایەن حکومەتەوە، ئێستاش بۆ ئەو پێبەندە ئێلکترۆنیە کە بەپێیەوە بەستراوە، دەبێ مانگانە ۹۰۰ هەزار تمەن پارە بە حەسابی دەوڵەت بدات.ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹۸ تەوه لە بەندیخانەیەو بەهۆی چەند نەخۆشیەوە وەک نەخۆشینی دڵ، دیسکی مل و فشاری خوین توانای مانەوەی لە بەندیخانە نەماوە. حکومەتی ئێران لەکاتێکدا کە ناوبراو لە بەندیخانەدا بوە دەستی بەسەر زەوین و مڵکەکانی ناوبراودا گرتوەو لە ئێستاشدا بۆ ئەو ئیزنە کە پێی دراوە کە باقی بەندکرانی بە پێبەندی ئێلکترۆنی بێ، مانگانە ۹۰۰ هەزار تمەنی وەک کرێی بۆ دیاری کردوە.