ترامپ هەڕەشەی سکاڵای یەک ملیار دۆلاری لە بی بی سی کرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی لە بی بی سی کردووە کە ئەگەر زنجیرەیەک داواکارییەکانی تا کۆتایی ئەم حەوتوە جێبەجێ نەکرێن، سکاڵا لەسەر ئەو تۆڕە دەکات. قەرەبووی داواکراو لەم داوایەدا یەک ملیار دۆلارە و هۆکارەکەشی "شێواندنی بەئەنقەست و دەستکاریکردنی فێڵبازانەی" وتارەکەی ترامپ ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، تیمی یاسایی ترامپ لە نامەیەکدا بۆ دامەزراوەی میدیایی بەریتانی بی بی سی، تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ ئەم تۆڕە کە بە "دەستکاریکردنی فێڵبازانە و چەواشەکارانە"ی یەکێک لە وتارەکانی سەرۆکی ئەمریکا کە لە ٦ی نۆڤمبریی ٢٠٢١ پێشکەشکرابوو، ویستوویەتی دەستوەربداتە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ڕابردوو.