سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا ئازادکرا و خرایە ژێر چاودێری دادوەرییەوە
دادگای تێهەڵچونەوەی پاریس بڕیاری ئازادکردنی نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشوتری فڕەنسای دهركرد و بڕیاریدا بخرێته ژێر چاودێری دادوەرییهوه. نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا لە زیندانی لا سانتێ لە پاریس ڕاگیراوە، دوای ئەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا لە دۆسیەیهكدا كه تۆمهتباره بهوهی لیبی پارەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی دابینكردوه. سارکۆزی هێشتا ڕوبەڕوی ڕێوشوێنی یاسایی دیکە دەبێتەوە، لەوانە بڕیارێک کە چاوەڕوان دەکرێت لە 26ی ئەم مانگە لە دادگای باڵای فڕەنسا سەبارەت بە پارەدارکردنی نایاسایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە ساڵی 2012، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی بەردەوام لە تۆمەتەکانی دەستکاریکردن یان دەستوەردانی شایەتحاڵەکان.