لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە پاکستان نزیکەی 40 کەس کوژران و بریندار بوون
موحسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیشەممە، 11ـی نۆڤمبری 2025، لە بەردەم باڵەخانەی دادگا لە شاری کەشەهری هێرشێکی خۆکوژی کرا بەهۆیەوە 12 کەس کوژران و نزیکەی 27 کەسی دیکەش برینداربوون. "وەزیری ناوخۆی پاکستان ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵدەدەین ناسنامەی هێرشبەرەکە بدۆزینەوە تاوەکوو بزانین لە کوێوە هاتووە"، وتیشی، "هێرشبەرەکە ماوەیەک لە دەرەوەی دادگاکە چاوەڕێی کردووە پێش ئەوەی بۆمبەکەی لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بتەقێنێتەوە."