سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕوسیا گەنجانی هەژاری هیندستانی بە بەڵێنی هەلی کار ڕاکێشا بۆ بەرەی جەنگ

ڕوسیا گەنجانی هەژاری هیندستانی بە بەڵێنی هەلی کار ڕاکێشا بۆ بەرەی جەنگ
خەبات میدیا

ڕوسیا گەنجانی هەژاری هیندستانی بە بەڵێنی هەلی کار ڕاکێشا بۆ بەرەی جەنگ


کرملین دەیان گەنجی هیندی بە بەڵێنی کار و داهات فریوداوە و کێشاوە بۆ ڕووسیا، پاشان بە زۆرەملی بۆ جەنگ لە ئۆکراین بەکاری هێناون.کاربەدەستانی هیندستان دەڵێن لانیکەم ٤٤ هاووڵاتی وڵاتەکەیان لە یەکە سەربازییەکانی ڕووسیادا خزمەت دەکەن و چەند کەسێکیان لە مەیدانی جەنگدا کوژراون.بەپێی ڕاپۆرتی فرانس٢٤، سەرەتای مانگی نۆڤمبر، خێزانی چەند پیاوێکی هیندی لە نیودەلهی گردبوونەوە و داوایان لە حکومەت کرد کەس و کارەکانیان لە ڕووسیا بگەڕێننەوە.ئەوان وتیان کە ئەم پیاوانە بوونەتە قوربانی تۆڕێکی شاراوە کە سەرەتا بەڵێنی کاری یاسایی پێدان، بەڵام دوای گەیشتنیان بە ڕووسیا ناچارکران گرێبەست بە زمانی ڕووسی واژۆ بکەن کە واتاکەیان نەدەزانی و پاشان بەبێ ڕاهێنانی پێویست ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ کران.

3 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕوسیا گەنجانی هەژاری هیندستانی بە بەڵێنی هەلی کار ڕاکێشا بۆ بەرەی جەنگ

ڕوسیا گەنجانی هەژاری هیندستانی بە بەڵێنی هەلی کار ڕاکێشا بۆ بەرەی جەنگ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن