شەش پەیکەری زێڕینی کۆن لە مۆزەخانەی نیشتیمانی سوریە لە دیمەشق دزران
مۆزەخانەی نیشتیمانی سوریە لە دیمەشق ڕایگەیاند، شەش پەیکەری زێڕینی کۆن لە مۆزەخانەکە دزراون. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دزییەکە لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ڕوویداوە و پارچە زێڕینەکان لە باڵی کلاسیکی مۆزەخانەکەدا بوون کە یەکێکە لە کۆنترین دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، لەنێو پارچە دزراوەکاندا، چەقۆی زێڕینیش هەبوون. لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێک ڕایگەیاند، "مۆزەخانەکە بە هۆی ئەمنیی داخراوە و حەوتویی داهاتوو دەکرێتەوە." تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەرنەچووە.