فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیە بە ژمارەیەک سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە
بە گوێرەی ئاژانسی ئەسیۆشێیتد پرێس، ڕایگەیاند، هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە و چارەنووسی سەرنشینەکان ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیە بەرپرسانی دیکەی باڵای جۆرجیا و ئازەربایجان ئاماژەیانداوە، بەشێک لەسەرنشینەکانی فڕۆکەکە کوژراون.هەر لەمبارەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەو فڕۆکەیەی کەوتووەتە خوارەوە لە جۆری C-130 لە ڕێگەی گەڕانەوەدا بووە بۆ تورکیە، بەڵام کەوتووەتە خوارەوە.هەروەها ئاماژەیداوە، تیمی فڕۆکەکە و سەرنشینەکانی دیکەی فڕۆکەکە لە 20 سەرباز پێكهاتوون.