کۆڵۆمبیا هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرێت
گوستاڤۆ پترۆ، سەرۆک کۆماری کۆڵۆمبیا، فەرمانی دا کە هەتا ئەمریکا بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر بەلەمەکان لە دەریای کارائیب، هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕابگیرێت.ئەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیویەتی: "شەڕی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان دەبێت لە خزمەتی مافەکانی مرۆڤی خەڵکی کارائیبدا بێت"، ئاماژەی بە مێژووی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکاندا کرد.ئەمریکا تا ئێستا لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەربازی خۆی دژ بە بازرگانیکردنی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکان، چەندین بەلەمی کردووەتە ئامانج و سەرنشینەکانی کوشتووە.