گیرانی دوو هاووڵاتی لە سەروئاوا دوای بانگهێشتکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دیوەزناو" سەر بە سەروئاوا، دوای بانگهێشت کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.بەپێی سەرچاوەكان، هەوڵی بەردەوامی خانەوادەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاكام بووە.هیشتا، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆی گیران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.