دۆخی ئەمڕۆ تاران هاوشیوەی کەیپ تاون، پایتەختی باشووری ئەفریقایە
ئەمڕۆ تاران لە دۆخێکدایە کە زۆرێک لە پێوەرەکانی، بیرهێنەرەوەی دۆخی کەیپ تاون، پایتەختی باشووری ئەفریقایە، لە بەربەیانی "ڕۆژی سفری ئاو"؛ شارێک کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕووبەڕووی مەترسی وشکبوونی تەواو بووەوە، بەڵام بە بەڕێوەبردنێکی زانستی، بڕیاردانێکی یەکلاکەرەوە و هاوکارییەکی بەرفراوانی هاووڵاتیان، لە کارەسات ڕزگاری بوو.مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە وتارێکدا کە کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لە میدیاکاندا هەبوو، وتی: "ئەگەر بارانمان نەبێت، دەبێت تاران چۆڵ بکەین. دۆخی ئاوی وڵات، بەتایبەتی لە پایتەخت، گەیشتووەتە ئاستێک کە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە مەحاڵە."