ئەمریکا گەشبینی خۆی بە بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە دەربڕی
ئیدارەی ترەمپ پرۆژە بڕیارێکی پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، تایبەت بە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە و دامەزراندنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو تێدا دەسەڵات بە واشنتن و وڵاتانی دیکە داوە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەو ماوەیەدا، کە ئەمەش یەکێکە لە بنەماکانی پلانی ئاشتی ترەمپ بۆغەززە.مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە گەشبینین و پێموایە پێشکەوتنی باش لە داڕشتنی بڕیارنامەکەدا بەدەستدەهێنین، هیوادارین بەمزووانە ڕێوشوێنی لەسەر بگرینەبەر.