دووبارە بازدانی نرخی دۆلار و زێڕ لە ئێران و نیگەرانی هاوڵاتیان لە داهاتووی ئابووری وڵات.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان و خراپتربوونی دۆخی ئابووری لە ئێران، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاددا ١١٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند و بەهای زێڕیش بەهۆی ئەم پرۆسە بەرزبوونەوەیە، بەرزبووەوە.نرخی دۆلار لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر گەیشتە ١١٣ هەزار و ٦٠٠ تمەن، کە بە بەراورد بە بەرزترین ژمارەی چوارشەممە، نزیکەی هەزار تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و پاشان کەمێک دابەزی و گەیشتە ١١٢ هەزار و ٨٠٠ تمەن.ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە خێرایی بەرزبوونەوەی نرخی دراو لە سەرەتای هەفتەوە زیادیکردووە.دۆلار کە لە ١٧ی خەزەڵوەردا بە ١٠٨ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا، ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار تمەن، واتە نزیکەی ٥.٢% بەرزبوونەوەی بەها بەخۆیەوە بینیوە.