دو ئۆتۆمبێلی جێگری سەرۆکی ئەمریکا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بون
دو ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە ویلایەتی تێنسی لەکاتی یاوەریکردنی ئۆتۆمبێلەکانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێکیاندادا و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیس لە نەخۆشخانە خەوێندرا و باری تەندروستی ناجێگیرە.دەسەڵاتدارانی شاری نۆکسڤیل لە ویلایەتی تێنسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندوە، ڕوداوەکە لە شاری ماریڤیل ڕویداوە کە نزیکەی 17 میل (27 کیلۆمەتر) لە باشوری نۆکسڤیلەوە دورە، هەروها سەربازێک و ئەفسەرێکی ماتۆڕسکیڵی بەشی پۆلیسی میریڤیل برینداربون.