١٤ شاری خووزستان خرانە دۆخی سووری پیسبوونی هەوا
"سیستەمی چاودێری کوالێتی هەوای ئێران ڕایگەیاند کە هەوای ١٤ شاری پارێزگای خووزستان لە دۆخی ناتەندروست و سووردایە و چوار شاری دیکەی ئەم پارێزگایە لە دۆخی پرتەقاڵی و ناتەندروستدان بۆ نەخۆشییە هەستیارەکان.ئەم سیستەمە ئەمڕۆ،ڕاپۆرتی دا کە پێنوێنی پیسبوونی هەوا لەسەر بنەمای پێوانەکردنی تەنۆلکە هەڵواسراوەکانی کەمتر لە ٢.٥ مایکرۆن لە زۆربەی وێستگەکانی خووزستان، لە ئاستی ڕێگەپێدراو تێپەڕیوە.بەپێی زانیارییەکانی سیستەمی چاودێری کوالێتی هەوای وڵات، ئەهواز، ئابادان، ماهشەهر، دێزفوول، شووشتەر، سووسەنگرد، هۆڤیزە، مەلاسانی، ئەندیمشک، ئاغاجاری، خوڕەمشار، بەهبەهان و باغمەلک لەو شارانەن کە لە دۆخی «سوور و ناتەندروست بۆ هەموو گرووپەکان» دان.هەروەها هەوای دێزپارت، هەفتکل، لالی و ئەندیکا لە دۆخی «پرتەقاڵی و ناتەندروست بۆ گرووپە هەستیارەکان» ڕاگەیەندراوە.