ئەمڕۆ شەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە ڕێگای مەریوان ٤ كەس کوژران و كەسێكیش بریندار بوو.ڕووداوەكە لە نزیك پردی گاڕاندا ڕوویداوە.بەگوێرەی راپۆرتێک کە دادپزیشکیی حکومتی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە 21-3-2025 تاوەکو 21-9-2025، 10 هەزار و 414 کەس لە ئێران و کوردستانی ئێران بە رووداوی هاتووچۆ کوژراون و 202 هەزار و 145 کەسیش بریندار بوون.