ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، تەنها چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرەتایی سەبارەت بە هێرشی نیزامییانی حکومەت و ئەفسەرانی شارەوانی ڕژیم بۆ سەر ناوچەی کێشاوەرزیی زاهدان و لەناوبردنی لانیکەم دە یەکەی نیشتەجێبوونی سەر بە هاووڵاتیانی بەلوچ، ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە پەرەسەندنی توندوتیژی و لێدانی دانیشتووان دەکەن.بە وتەی حال وەش، یەکێک لەو دانیشتووانەی کە بەرەنگاری وێرانکردنی ماڵەکەی بووبووەوە، لە لایەن سەربازەکانەوە بە توندی لێی دراوە و لە هۆش خۆی چووە. خەڵکی ناوچەکە زنجیرەیەكی مرۆیییان لە دەوری دروستکردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشی بەکرێگیراوان بكەن، بەڵام تا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و باری جەستەیی ئەو کەسە نییە.