بن گڤير: هاندانی کۆچکردن تاکە چارەسەرە لە غەززە
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، تاکە ڕێگەچارەسەری ڕاستەقینە لە کەرتی غەززە، هاندانی "کۆچی خۆویستانە"ی دانیشتووانەکەیەتی.
لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بن گڤیر نووسیویەتی: "تاکە چارەسەری ڕاستەقینە لە غەززە هاندانی کۆچکردنە، نەک دامەزراندنی دەوڵەتێک کە پاداشتی تیرۆر بداتەوە، تەنیا دەبێتە بناغەیەک بۆ بەردەوامبوونی." هەروەها بن گڤیر، داوای لە سەرۆک وەزیران کرد، بە ڕوونی ڕایبگەیەنێت ئیسرائیل ڕێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی نادات.لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پێشنیارەبڕیارێک بدات، لەلایەن ئەمەریکاوە داڕێژراوە و پشتگیری لە پلانی ئاشتیی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ غەززە.