نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ناتۆ: ئاشتی تاكه ڕێگایه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی ئۆكراین
ماتیۆ ویتاكه‌ر نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له ناتۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگەیاند، ئه‌مریكا پێیوایه ئاشتی تاكه ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكراین ،ماتیۆ ویتاكه‌ر له پۆستێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، "هێشتا باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ باوه‌ڕی پێیه‌تی، كه ئاشتی تاكه ڕێگه‌ی به‌رده‌وامه بۆ پێشه‌وه".له‌لای خۆیه‌وه، دیمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی ڕوسیا ڕایگه‌یاندوه، ڕوسیا ئاماده‌یه بۆ درێژه‌دان به پرۆسه‌ی دانوستان سه‌باره‌ت به ئۆكراین، به‌ڵام ئه‌وروپییه‌كان مه‌یلی هاندانی كیێڤیان هه‌یه بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕه‌كه، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا خواستی كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌یه.