فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانی "نەوەی زێد" لە مەکسیک
لە ڕۆژی شەممەدا، هەزاران کەس لە چەندین شاری مەکسیک، لەوانە مەکسیکۆ سیتی، لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان بە ناوی "نەوەی زێد" ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە زیادبوونی تاوان، گەندەڵی و بەدەر بوون لە سزای تاوانباران. ئەم شەپۆلی ناڕەزایەتییانە دوای تیرۆرکردنی کارلۆس مانزۆ، سەرۆکی شارەوانی ئۆرۆئاپان کە دژ بە تاوان بوو، گەیشتە لووتکە.ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕۆژی شەممە، ، بڵاوی کردەوە کە ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆ لە مەکسیکۆ سیتی، بە ئامادەبوونی گرووپێکی بچووک لە خۆپیشاندەرانی دەمامکدار، گرژی تێکەوت.ئەوان پەرژینەکانی دەوری کۆشکی نیشتمانییان – شوێنی نیشتەجێبوونی کلۆدیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک – هێنایە خوارەوە، ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لەگەڵ پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕان و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی قەرەباڵغییەکە.