بەڕێوەچوونی پێشوەختەی سێیەمین ساڵیادی شەهیدکرانی کیان پیرفەلەك
مەیسەم پیرفەلەك، باوکی دادخوازی کیان پیرفەلەك لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی شەهیدکرانی کوڕەکەی سێ ڕۆژ زووتر "بە هۆکارێک" و تەنها لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی لە سەر گۆڕەکەی بەڕێوەچوو. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران ڕێگرییان لە خانەوادەکەی كردووە كە لە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر سەردانی گۆڕەكەی بكەن. هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ناچارن لە ڕۆژێکی تردا ڕێوڕەسمی ساڵیادەكەی بەڕێوە ببەن.