هێرشەکانی ئەمریکا بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێرانی لەناونەبردوە
ئەنجومەنی سەرنووسەرانی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە وتارێکدا نووسیویەتی، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی حکومتی ئێران، بەرنامه ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێرانی بە تەواوی لەناونەبرد. بەپێی ئەو وتارە، دۆسیەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران بە "دیپلۆماسی پشت بەستوو بە هەڕەشەی ڕاستەقینەی هێز" چارەسەر دەکرێت.لەو وتارەدا کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەر بڵاوکرایەوە، هاتووە بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ هێرشکردنە سەر سێ بنکەی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران "پەیامێکی ڕێگریکەری بەسوودی بۆ دوژمنانی ئەمریکا نارد.لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران، حەوت فڕۆکەی بێ-٢ لە ئۆپەراسیۆنی "چەکوشی نیوەشەو"دا لە بنکەی وایتمانی ئەمریکاوە بەرەو ئێران هەڵفڕین و بنکە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێرانی کردە ئامانج.ترامپ لەو کاتەوە چەندین جار ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە سەرکەوتوو وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو دامەزراوانە وێران کراون.