خۆپیشاندانەکانی "نەوەی زێد" لە مەکسیک 120 برینداری لێکەوتەوە.
هەزاران کەس لە سەرانسەری مەکسیک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بە ناوی "نەوەی زێد" و ئیدانەی زیادبوونی توندوتیژییان لە وڵاتەکەدا کرد، دوای تیرۆرکردنی سەرۆک شارەوانییەکی دژە تاوان لە سەرەتای ئەم مانگەدا.لە مەکسیکۆ سیتی، گرووپێکی بچووک لە خۆپیشاندەرانی دەمامکدار لە ڕۆژی شەممە 24ی خەزەڵوەردا، پەرژینەکانی دەوری کۆشکی نیشتمانییان شکاند کە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆمار کلۆدیا شینباومە، و لەگەڵ پۆلیسی دژە ئاژاوەگێڕدا کە گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا، تێکهەڵچوون.پابلۆ ڤازکێز، بەرپرسی باڵای ئاسایشی گشتی مەکسیکۆ سیتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە 100 ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون، لەنێویاندا 40 کەس کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە هەبوو. ناوبراو بە میدیایەکی ناوخۆیی ڕاگەیاند کە 20 هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.ڤازکێز وتیشی، 20 کەس گیراون و 20 کەسی دیکەش بە تۆمەتی ئەنجامدانی "پێشێلکاری کارگێڕی" ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.