نه‌ته‌نیاهۆ: هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و چه‌كداماڵینی حه‌ماس جێگیره
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "چه‌ك داماڵینی حه‌ماس و ره‌تكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، هه‌ڵوێستی جێگیری ئێمه‌یه و سازشیان له‌سه‌ر ناكه‌ین".له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تدا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین- دژایه‌تی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینه له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای ڕوباری ئوردن، به هیچ شێوه‌یه‌كیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه."وتیشی، "دژایه‌تی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر هیچ به‌شێكی خاكه‌كه نه‌گۆڕاوه، كارێكی دیكه‌شمان چه‌كداماڵینه له غه‌ززه، حه‌ماسیش به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت ئه‌گه‌ر ئاسان بێت یان قورس ده‌بێت چه‌كه‌كانی دابنێت".