ئۆکراین پاڵاوگەیەکی نەوتی ڕووسیای بۆمباران کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی پاڵپشت بە ڕاگەیەنراویی سپای ئۆکراین، بڵاوی کردووەتەوە "ئۆکراین بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر پاڵاوگەی نەوتی ڕیازان لە دووری 200 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەکی گەورە لە پاڵاوتگەکەدا ڕووی داوە و ئاگر لە بەشێکی کەوتووەتەوە."بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی سپای ئۆکراین، ئەم هێرشە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای هێرشی مووشەکی درۆنی ڕووسیایە بۆ سەر شارەکانی ئۆکراین