قەیرانی گەندەڵی لە حکومەتی زێلێنسکی
ئاشکرابوونی گەندەڵی بەرفراوانی بەرپرسانی باڵای ئۆکراینی بۆ پڕۆژەکانی بەرگری، حکومەتی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی گەندەڵی کردووەتەوە لەدوای دەستپێکردنی جەنگەوە. ئەم گەندەڵییە توڕەیی گشتی لێکەوتووەتەوە.ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ڕۆژی شەممە 24ی خەزەڵوەر لە وتارێکی شیکاریدا نووسی کە هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە ئۆکراین لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان پشکنینیان لە کیێڤ ئەنجامداوە؛ لەوانەش شوقەیەک کە تەوالێتی زێڕین و وێنەی جانتای پڕ پارەی تێدابووە، لەگەڵ فایلی دەنگیی ئەو بەرپرسانەی کە باسی سپیکردنەوەی پارە دەکەن.ئەم حاڵەتانە لە هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێک لە توڕەیی گشتی دروستکرد و حکومەتی زێلێنسکیی تێوەگڵاند لە گەورەترین گەندەڵی لەدوای دەستپێکردنی سەرۆکایەتییەکەیەوە.