کوژرانی دوو برای کورد لە خۆی بە دەستی سپای پاسداران
لە گرتە ڤیدیۆییەک كە لە لایەن ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاو كراوەتەوە، ئۆتۆمبێلی (جۆری سایپا)ی دوو برای کورد، خەڵکی “خۆی” بە ناوەکانی خالس پەرویزی و یووسف پەرویزی کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، لە سنووری (کۆتۆڵ) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاستاران درانە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر دوویان دەستبەجێ کوژران.بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زیاتر لە ٣٠ فیشەک بەر سایپاکە کەوتووە و تا ئێستا تەرمی ئەم دوو برایە ڕادەستی خانەوادەکانیان نەکراوەتەوە