شەش هاوڵاتی بەهایی لە کەرەج گیران و ڕەوانەی زیندان کران
شەش هاوڵاتی بەهایی دانیشتووی کەرەج بە ناوەکانی نەغمە میرزا ئاغا، مەهین سەعادەتمەند، مەهشید سەفیدی، سەمەر مەسعوودی، مۆنا زەکایی و ناسر ڕەجەب، ئەمڕۆیەکشەممە 25ی خەزەڵوەری 1404 دوای سەردانیکردنیان بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران، گیراون و بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنەکەیان ڕەوانەی زیندانی کەچوویی کەرەج کران.ئەم کەسانە پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگکرابوون.لە 17ی خەرمانان، لقی 12ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبورز سزاکەیانی بۆ پێنج مانگ زیندانیکردن لەگەڵ دوو ساڵ قەدەغەی هاتووچۆ و دوو ساڵ قەدەغەی چالاکی کۆمەڵایەتی کەمکردبووەوە.لە قۆناغی سەرەتاییدا، لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە کەرەج هەر یەکێک لەم هاوڵاتیانەی بە 10 مانگ زیندان و سزای تەواوکەری دیکە حوکمدابوو. دانیشتنەکانی دادگاییکردنی کەیسەکانیان لە ڕێکەوتەکانی 20ی بانەمەڕی 1404 و 13ی ڕەشەمەی 1403 بەڕێوەچووبوو.ئەم هاوڵاتیانە ئێستا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان لە زیندانی کەچوویی کەرەج گیراون.