سپای سوودان ناوچەیەکی نوێی لە کۆردۆفان کۆنترۆڵکردەوە، هاوکات لە چەند بەرەیەکدا بەردەوامە لە شەڕی تووند لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
سپای سوودان هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و هێزە گەڕۆکەکان لە بەرەکانی کۆردۆفان جێگیرکردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی هێرشی نوێ بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری بارا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەبیەزی پایتەختی ویلایەتی کۆردۆفانی باکوور.ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە، سپای سوودان ئۆپەراسیۆنێکی خێرای ئەنجامداوە و توانیویەتی دەست بەسەر ناوچەکانی (ئوم دام ، حاج ئەحمەد و کازقیل)ـدا بگرێت.