کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جیرالد ئاڕ فۆرد" گەیشتە دەریای کارائیب
هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جیرالد ئاڕ فۆرد" (USS Gerald R. Ford)، نوێترین و پێشکەوتووترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری وڵاتەکە، گەیشتووەتە دەریای کارائیب وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی "ڕمی باشوور" (Operation Southern Spear) کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و گرووپە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکانە لە ناوچەکەدا.
پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ لەناوبردنی "ترۆریستان و بازەرگاناتی ماددە هۆشبەرەکان" و پاراستنی ئەمەریکایە. ئیدارەی ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، زیاد کردووە و تۆمەتباری دەکات بە "ترۆر و بازەرگانی ماددە هۆشبەرەکان"