شەڕی ڤەنزوێڵا کورتخایەن دەبێت
راوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەدووری نابینێت ئەمریکا هێرش بۆ سەر ڤەنزوێلا بکات و گۆڕینی دەسەڵاتی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە قازانجێکی ستراتیژی ئەمریکا دەزانێت و دەڵێت، ئەگەر شەڕ رووبدات بە بڕوای من لە قازانجی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا دەبێت، شەڕەکە کورتخایەن دەبێت و لە ماوەیەکی کورتدا مادۆرۆ دووردەخرێتەوە.