ترەمپ هەڵوێستی دەگۆڕێ و پشتگیری لە بڵاوکردنەوەی دۆسیەکانی ئێپستین دەکات
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پشتگیریی هەوڵی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دۆسیەکانی دیکەی پەیوەست بە جێفری ئێپستین، کە ئەمە پێچەوانەی هەڵوێستی پێشوویەتی.ترەمپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند: "پێویستە کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە بڵاوکردنەوەی دۆسیەکانی ئێپستین بدەن، چونکە هیچ شتێکمان نییە بیشارینەوە."سەرۆکە کۆمارییە تەمەن 79 ساڵانەکە، دیموکراتەکانی تۆمەتبار دەکرد بەوەی "درۆکانی ئێپستین" بڵاودەکەنەوە، ئەمەش دوای دەرکەوتنی چەند ئیمەیڵێک کە تێیدا ئێپستین ناوی ترەمپی هێنابوو.