دادگا سزای له سێداره‌دانی بۆ سەرۆک وەزیرانی لادراوی بەنگلادیش ده‌ركرد
دادگایەک لە بەنگلادیش ئه‌مڕۆ دوشەممە سزای لەسێدارەدانی بۆ شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی لابراوی وڵاته‌كه ده‌ركرد، دوای ئەوەی لە کاتی ڕاپەڕینی ساڵی 2014دا بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی سزا درا.شێخ حەسینە کە لە وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵهاتوه و له هیندستان ده‌ژی، لە مانگی (ڕەزبەر) (ئاگۆست)ی 2024 لە کاتی ڕاپەڕینێکدا بە سەرکردایەتی خوێندکاران، ڕوبەڕوی تۆمەتی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بوەتەوە و لە غیابیدا دادگایی کرا.به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای به‌نگلادیش كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌رچوه، بڕیاردراوه به له‌سێداره‌دانی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌كارلادراوی وڵاته‌كه.