563 تۆمەتباری ڕوداوەكانی سوەیدا دادگایی دەكرێن
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانی سوەیدا ڕایگەیاند، دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بە سەرۆکی كاتی سوریە ئەرکەکانی کۆتایی دێت، هەروەها دو لیستیان پێشكەشكردوە كە 563 کەسی تێدایە بە تۆمەتی تێوەگلابن لە پێشێلکاری دژی دانیشتوان، هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئاسایش و سپا و بارەگا حکومییەکان، و بەشێوەیەكی ئاشكرا دادگایی دەكرێن. یاسر فەرحان، وتەبێژی فەرمی لیژنەی نیشتمانیی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانی سوەیدا راگەیاند، لیژنەکە دو لیستی گومانلێکراوانی ڕەوانەی داواکاری گشتی کردوە، کە 298 کەسی تێدایە گومان دەکرێت تێوەگلابن لە پێشێلکاری دژی دانیشتوان، و 265 کەسیش گومان دەکرێت تێوەگلابن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئاسایش و سپا و بارەگا حکومییەکان