شەوی یەکشەممە 16-11-2025 کەسێک لەنێو شاری مهاباد تەقەی لە هاوژینەکەی، خەسوو و خەزووری کرد و بەو هۆیەوە هاوژینەکەی و خەزووری کوژران و خەسووشی بریندارە.خەزووری پیاوەکە بەناوی خالید فەرهوش دەستبەجێ کوژرا و هاوژینەکەیشی بەناوی نەمام فەرهوش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە کوژرا.بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، بکوژ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە تەقەی لە هاوژین و باوکی هاوژینی کردووە.بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، هاوژینی ئەو پیاوە لە دادگە داوای جیابوونەوەی کردووە. ژن و پیاوەکە کچێک و کوڕێکیان هەیە.