سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە لە تیکاب

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە لە تیکاب
خەبات میدیا

سەعات ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، میلاد کەریمی، هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی شاری سنە، لە دەروازەی شاری تیکاب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان کوژرا.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان، ئۆتۆمبێلەکەی میلاد کەریمی لە جۆری پراید، تەقەی لێکراوە و ئەم هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی. هەروەها یەکێک لە سەرنشینەکانی دیکەی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی موختار گودەرزی بریندار کراوە و گیراوە.مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەم هاووڵاتییە ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر، لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی شاری سنە بەڕێوەچوو.ئەم تاوانە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە تەنها یەک ڕۆژ پێش ئێستا، دوو برای کورد (خەڵکی شاری خۆی بە ناوەکانی خالیس پەروێزی و یوسف پەروێزی لە سنووری قطوور (کوتول) لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئیتڵاعات و سپای ترۆریستی پاسدارانی هێرشیان کرایە سەر و هەردووکیان لە شوێنی ڕووداوەکە کوژران.

3 مانگ و 20 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە لە تیکاب

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی سنە لە تیکاب



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن