نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، ڕایگەیاند، ئامادەیە بە شێوەیەکی "ڕاستەوخۆ" لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، گفتوگۆ بکات. ئەم پێشنیارە لە کاتێکدایە ئەمەریکا کەشتییە جەنگییەکانی بەرەو کەناراوەکانی کارائیب جێگیر دەکات، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی دژە ماددە هۆشبەرەکان. لە بەرنامەی حەوتووانەی خۆی لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڤەنزوێلا، مادورۆ لە وەڵامی پاستۆرێکی ئەمەریکی وتی: "لە ئەمەریکا هەرکەسێک بیەوێت قسە لەگەڵ ڤەنزوێلا بکات، ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ دەکەین، بەبێ هیچ گرفتێک." بەڵام پیداگریی لەوەش کردەوە "ناتوانین ڕێگە بدەین گەلی مەسیحی ڤەنزوێلا ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی و کۆمەڵکوژی بکرێنەوە."