ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، رێکەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ ئەوەی کیێڤ نزیکەی 100 فڕۆکەی جەنگیی جۆری رافاڵ و کەرەستەی سەربازیی دیکە لە پاریس بکڕێت. بەگوێرەی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی هەردوو سەرۆک واژۆیان کردووە، رێگە بۆ گرێبەستی داهاتوو خۆش دەکات بۆ کڕینی 100 فڕۆکەی جەنگیی جۆری رافاڵ "لەگەڵ چەکە هاوپێچەکانیاندا." هەروەها رێکەوتنەکە پێدانی نەوەی نوێی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کە لەژێر پەرەپێداندایە، لەگەڵ سیستمی رادار و درۆن لەخۆدەگرێت.